Kurdistan Press - بوودجە پەسەند دەکرێت. بوودجە پەسەند دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بوودجە پەسەند دەکرێت.

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، هەفتەی داهاتوو بودجەی 2023ی عێراق پەسند دەكرێت و سازانی سیاسییش هاوكارە بۆ پەسندكردنی.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ 11ی ئایار بڵاوی كردەوە، ڕایگەیاندووە: "لیژنەی دارایی پەرلەمان، بەردەوامە لە پێداچوونەوە و وردبینیكردن لە بڕگە و ماددە و خشتەكانی بودجەی 2023 و گەیشتووینەت قۆناغێكی پێشكەوتوو، هەروەها پێشوازی لە بەیاننامەی (هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت) دەكەین كە ڕۆژی 17ی ئایاری دیاری كردووە بۆ دەنگدان لەسەر بودجە.

عەتوان عەتوانی ئاماژەی بەوەش داوە: "سازانی سیاسی بۆ پەلەكردن لە پەسندكردنی بودجە، ڕژدبوونی تەواوكردنی ئەو پڕۆژە نیشتمانییە دەسەلمێنێت، ئەویش بۆ ئەوەی حكوومەت بەرنامەی خزمەتگوزاری و بووژانەوە بەپێی پڕۆگرامی وزاری جێبەجێ بكات.

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: "ئێمە لە لیژنەی دارایی پەرلەمان شەو و ڕۆژ بەردەوامین بۆ تەواوكردنی كارەكە و بۆ گەرەنتیكرنی مافی هەموو چین و نوێژەكان لە یاسای بودجەدا كار دەكەین.

جەختیش دەكاتەوە پێش 17ی ئایار پڕۆژە بودجە ئامادە دەكرێت بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر بدرێت.

ڕۆژی 13ی ئاداری 2023، ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ند كرد، کە زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ڕۆژی 5ی نیسانی 2023، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە كرد و ڕۆژی 16ی نیسانیش خوێندنەوەی دووەمی بۆ كرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه