جەمالەدین عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و بازاڕەناوخۆییەکان بەدواداچونیان بۆ دەکرێت و لەژێر ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ بڕیاردراوە کە ئەوان مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار نەکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا، جەمالەدین عەبدولڕەزاق دەڵێت: پێویستە مامەڵەی ئۆتۆمبێل بە دیناری عێراقی بکرێت بە تایبەت لە پارێزگای سەڵاحەدین.
بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاند: مەفرەزەکانمان بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە دەکەن و بەڵێننامەیان بە بازرگانەکان و خاوەن پێشانگاکان پڕکردوەتەوە کڕین و فرۆشتن بە دینار بکەن بۆ ئەوەی بەهای دینار بەرزبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر کەسێك پابەند نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بە یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.


وەڵام بدەوه