Kurdistan Press - عێراق ھاوینێکی سەختی لەبەردەمدایە. عێراق ھاوینێکی سەختی لەبەردەمدایە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق ھاوینێکی سەختی لەبەردەمدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكوومەتی فیدراڵیی عێراق پێشبینی دەكات وڵاتەكە هاوینێكی سەختی لەبەردەمدا بێت و بەشێكی هۆكارەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە حكوومەتی توركیا سەرچاوەكانی ئاوی لەسەر عێراق گرتووەتەوە.

خالید شمال گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لە لێدوانێكدا رای گەیاند بەهۆی ئەوەی لە توركیاوە ئاو لەسەر عێراق گیراوەتەوە، چاوەڕێی هاتنی هاوینێكی سەخت دەكەن.

گوتیشی پلانیان داناوە بە شێوەیەكی سنووردار لە ماوەی هاوینی ئەمساڵدا كشتوكاڵ بكرێت.

گوتەبێژەكەی وەزارەتە عێراقییەكە ئەوەشی نەشاردووەتەوە كە هەوڵی سەرەكییان دابینكردنی ئاوی خواردنەوە دەبێت، ئینجا ئاوی كارگە پیشەسازییەكان و فەرمانگە تەندروستییەكان.

ئەوەشی گوتووە كە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەهۆی وشكەساڵییەوە، عێراق ڕووبەڕووی كەمبوونەوەیەكی گەورەی ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه