Kurdistan Press - سوپای عێراق ژمارەیەکی زۆری جوتیارانی کورد دەستگیرکرد سوپای عێراق ژمارەیەکی زۆری جوتیارانی کورد دەستگیرکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوپای عێراق ژمارەیەکی زۆری جوتیارانی کورد دەستگیرکرد

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان دەڵێت، سوپای عێراق بەهێزێکی زۆرەوە هەڵیکوتایە سەر گوندی شەناغەی سەربە شارەدێی سەرگەڕان و ڕەشبگیری لە بەرامبەر جووتیارانی کورد ئەنجامدا و دەیان کەسیان لە ماڵەکانی خۆیان دەستگیرکرد.

لەوبارەوە ئەمڕۆ یەکشەمە 4ـی حوزەیرانی 2023، محەممەد ئیسماعیل، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان راگەیاند، سوپای عێراق هەلیکوتاوەتە سەر گوندی شەناغە و تائێستا 12 جووتیاری کوردیان دەستگیر کردووە بە بیانووی ئەوەی کاری کشتوکاڵیان ئەنجامداوە کە سوپا چەند رۆژێکە قەدەغەیکردووە.

محەممەد ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی ناوچەکە تەنیا کاری کشتوکاڵ دەکەن شک بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن و ناتوانن دەستبەرداری ببن.

بەگوتەی نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان، "فشاری سوپای عێراق بۆ ئەوەیە گوندەکان چۆڵبکەین و دواتر عەرەبی هاوردەبێن و دەستی بەسەردا بگرن". داواش دەکات سەرکردایەتی سیاسی کورد بەزووترین کات دەستوەردان بکەن و کۆتایی بە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکەیان بهێنن، چونکە وەکو خۆی دەڵێت، "دۆخەکە زۆر خراپە و هاوشێوەی سەردەمی بەعس سوپا هاوڵاتی کورد دەستگیردەکەن و سوکایەتی پێدەکەن هۆکارەکەشی تەنیا ئەوەیە کە کوردن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه