Kurdistan Press - گشت چارەسەرێک لە سەرەتادا بە ئازارە گشت چارەسەرێک لە سەرەتادا بە ئازارە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گشت چارەسەرێک لە سەرەتادا بە ئازارە



دونیای پێشکەوتن و گەشەی ئابوری بەوە دەناسرێتەوە لە ناخیدا هەڵگری کۆمەڵێک رەگەزو تایبەتمەندی ریفۆرم و فۆرمی جیاوازە

چاکسازی وەک پرۆژەیەکی ئاراستەکراوو دیراسەکراوی ئیداری و ئابوری و بەرێوەبردنی دەسەڵات و حوکمرانی لە دونیای پێشکەوتوودا ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرو حەتمیە

هەموو پرۆژەیەکی ریفۆرم لە سەرەتادا رووبەرووی تەنگوچەڵەمەو ئاستەنگی جۆراوجۆرو پرتەوبۆڵەی ئەموو ئەو دەبێتەوە

گومانی تێدانیە ریفۆرمە ئابوری و دارایی و ئیداریەکان هەمیشە لە سەرەتادا لە لایەن کۆمەڵە کەسانێکی بەرژەوەندخوازو هەلپەرەستەوە رووبەرووی کۆسپ و بەربەست دەبنەوە و هەموو هەوڵێکی شاراوە بە ئاراستەی پەکخستنیان دەخرێتە گەڕەوە

لێ حەقیقەتێک هەیە دەبێ بیزانین
هەموو هەنگاوەکانی چاکسازی لە دەسپێکدا سەخت و نامۆ دێنە بەرچاوو خەڵکسنێکیش بۆ سەرنەگرتنیان ئەوپەڕی هەوڵیبخۆیان دەخەنەگەڕەوە

ریفۆرم و پرۆژە چاکسازیەکان لەم سەردەمەدا بەردی بناغەی راست کردنەوەی چەوتیە ئیداری و داراییەکان و بەهێزکردنی بناغەی دەوڵەتداری و حوکمرانی پێشکەوتوون

چاکسازیەکان بۆ گەلێکی بەشمەینەت و بێ مافی وەکی کوردی باشور بە گشتی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە تایبەتی لەم دۆخەی ئێستا هەرێم پێیدا تێپەر دەبێ، زەروورو حەتمین و ئەشێ بۆ دوارۆژی هەرێمی کوردستان بە خێر بگەڕێنەوە و هەرێم لە رووی ئیداری و دارایی و ئابوریەوە بەهێزتر دەرکەوێ و بە ئاسانی بەسەر قەیران و کێشەئابوریەکاندا سەرکەوێ

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه