Kurdistan Press - پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی رێککەوتننامەی یازدەی ئادار پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی رێککەوتننامەی یازدەی ئادار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی رێککەوتننامەی یازدەی ئادار

ئه‌مڕۆ 52 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئاداری 1970 تێده‌په‌ڕێت، كاتێک شۆڕشی گەلی کوردستان بە سەرکردایەتیی رێبەری نیشتمانی مستەفا بارزانیی نەمر ، حکومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد، دان بە بەشێک لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت. 
رێککەوتننامەی یازدەی ئادار، ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بوو لە شۆرشی مەزنی ئه‌یلوول کە خاوەنی چەندین داستان و دەسکەوتی گه‌وره‌ و مێژووییە. ئەم رێککەوتننامەیە ، پەیامێکی روونی گەلی کوردستان بوو کە هەمیشە باوەڕی بە دانوستان و گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان هەیە.
ئەمڕۆ لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتاش خەڵکانێک هەن دەیانەوێ  نکۆڵی لە مافەكانی خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی بکەن، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانمان نابین و هەموو كاتێكیش ئامادەین لەسەر بنەمای دەستوور، گفتوگۆیەکی به‌رهه‌مدار بکەین به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئاداری 2022

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه