Kurdistan Press - لەژێرچاودێری و ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ئێوارە ئاهەنگی پیرۆزکردنی ئازادی هه‌ولێر و 11ی ئادار بەڕێوەچوو لەژێرچاودێری و ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ئێوارە ئاهەنگی پیرۆزکردنی ئازادی هه‌ولێر و 11ی ئادار بەڕێوەچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەژێرچاودێری و ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ئێوارە ئاهەنگی پیرۆزکردنی ئازادی هه‌ولێر و 11ی ئادار بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 11ی ئاداری 2022، لەژێرچاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ,  لەچوارچێوەی فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز، پارێزگای هەولێر بە ھاوئاھەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لەپارکی شار ئێوارە ئاهەنگی پیرۆزکردنی ئازادی هه‌ولێر و 11 ئاداری سازکرد.      
لەئێوارە ئاهەنگەکەدا جگە لەپێشکەشکردنی گۆرانی و موزیک لەلایەن هونەرمەندانی شاری هەولێر و پێشکەشکردنی تابلۆی هەولێر لەلایەن تیپی هونەرە میللیەکانی هەولێر، بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بەهونەرمەندی دیار و ناسراوی شاری هەولێر ئیبراهیم حەکیم کرد لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونى بەڕێزیان کە لە ڕۆژى 11ى ئادارى 1991 بەکامێراى خۆیان وەک ئەرکێکى نیشتیمانى و نەتەوەیی مێژووى ئەو ڕۆژە مەزنەی تۆمارکرد.                                             
جێگەی باسە، فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز، دەربڕی خۆشییەکانی بەهار و راپەڕین و ئازادی و نەورۆزە و یادى ڕێككەوتننامەی مێژووى یازدەی ئاداری ساڵی 1970یە کە دەستكەوتێكی گرنگی شۆڕش و بەرهەمی چەندین ساڵ خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلەکەمانە لە پێناو مافە ڕەواكانیدا، ئەمڕۆش لە هەولێری پایتەختی پڕشکۆ و ئارامی کوردستاندا ئەم دوویادە پڕشکۆیە بەئاهەنگیجەماوەری فراوان بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه