Kurdistan Press - چەندین بڕیاری گرنگ درا لەبارەی سیمکارتی بێ مۆلەت چەندین بڕیاری گرنگ درا لەبارەی سیمکارتی بێ مۆلەت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەندین بڕیاری گرنگ درا لەبارەی سیمکارتی بێ مۆلەت

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.10.8، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر  لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەگەڵ لایەنە ئەمنیە پەیوەندارەکان سەبارەت بە دانانی میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان تایبەت بە رێکخستنی میکانیزمی فرۆشتنی "سیم کارت" لەلایەن کۆمپانیاکانی بواری گەیاندن لە ھەرێمی کوردستان و نەھێشتنی دیارەی فرۆشتنی سیم کارتی بێ مۆڵەت لە بازاڕەکان، کە گەلێک جار دەبێتە سەرچاوەی ھەڕەشە و تاوان لە ھاووڵاتیان کۆبووەنەوەیەک ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، جگە لە بەردەوامیدان بە پڕۆسەى دەستبەسەرداگرتن و ڕێگەنەدان بە فرۆشتنى سیمکارتى بێ مۆڵەت لە سنوورى سەرجەم قائیمقامیەتەکانى پارێزگاى هەولێر، کۆبوونەوە بڕیاریدا:-

یەکەم/ فرۆشتنى سیمکارتى بێ مۆڵەت بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

دووەم/ لە ئەمڕۆوە 2023.10.8، کڕین و فرۆشتنى سیمکارتى بێ مۆڵەت ڕادەگیرێت و سەرجەم ئەو شوێن و دوکان و جێگا و کەسانەى کە کارى فرۆشتنى سیمکارت دەکەن، یەک مانگ مؤلەتییان دەدرێت تا 2023.11.8، دەست بکەن بە مامەڵەى وەرگرتنى بریکارنامەى کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندی"مۆبایل و ئینتەرنێت" و مۆڵەتى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەو ماوەیەشدا هەر شوێن و دوکان و جێگایەک و کەسێک سیمکارتى بێ مۆڵەت بفرۆشێت، لە لایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتەکان، شوێنەکەى دادەخرێت و دەست بەسەر سەرجەم سیم کارتەکانى دادەگیرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه