وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كردنه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كاتی هه‌ر ڕووداوێكدا، ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر هێڵه."
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/10/2023، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی قه‌یرانه‌كان، باشتر ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یران و كاره‌ساته‌كان ده‌كات و زیانه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه، هاوكات بۆ ئه‌وه‌یه هاووڵاتیان باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وتی: به‌شێك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، نا‌به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن، له به‌غدا تۆمه‌تی ناڕه‌وا ده‌درێته پاڵ كوردستان له‌باره‌ی په‌نابه‌ران، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانیش یارمه‌تیی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نادا له كه‌مپه‌كان، ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانیان، ناشبێ پرسی ئاواره‌كان بكرێته سیاسی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: ده‌بێ كه‌سوكاری رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه و كریستیانه‌كان دڵنیا بكرێنه‌وه كه رووداوه‌كه ئه‌نقسه‌ت نه‌بووه.
وەڵام بدەوه