Kurdistan Press - لە کۆبوونەوەی پێشمەرگە و ئەمریکییەکان چی وترا؟ لە کۆبوونەوەی پێشمەرگە و ئەمریکییەکان چی وترا؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە کۆبوونەوەی پێشمەرگە و ئەمریکییەکان چی وترا؟

ئێواره‌ی رۆژی پێنجشەممە، 2ی تشرینی دووەمی2023، بە ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیداەومیرە، نوێنەری فەرماندەیی هێزەکانی 80٫70ی هێزی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ مەکێنزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کرا.

لەو کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی برگە و خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کرا و جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە بە پێی پلانی ستراتیژی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان کرا.

ستافی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دووپاتیان کردەوە کە بەردەوامن و هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ ڕێکخستنەوەی هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە و خۆشبەختانە هەنگاوی گرنگ و باش نراوە و خواستی بەرەوپێشبردنی ئەو پڕۆسەیەش بەردەوامی هەیە.

ئاماژەشیان بەوەدا کە پلانیان ئەوەیە تەواوی بەرنامە و برگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە لەگەڵ وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە جێبەجێ بکەن.

لەلایەن خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، دڵخۆشی خۆی بەهەوڵەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەربڕی و رایگەیاند: ''بەگرنگییەوە لە هەوڵەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانن بۆ جێبەجێکردنی برگەکانی یاداشتنامەکە.''

ئاماژەی بەوەشدا کە بەهاوبەشی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ پێشمەرگە دەتوانن خێرایی بە پرۆسەی چاکسازی پێشمەرگە و پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکان بدەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه