Kurdistan Press - بارزانی لە بەھاری تەمەنی خۆی تا ئێستا لەناو تەحەددیاتی زۆر سەخت گەورەبووە بارزانی لە بەھاری تەمەنی خۆی تا ئێستا لەناو تەحەددیاتی زۆر سەخت گەورەبووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارزانی لە بەھاری تەمەنی خۆی تا ئێستا لەناو تەحەددیاتی زۆر سەخت گەورەبووە

کاتێک بارزانی دەستی بە خەبات کرد، بۆ ئەوەی نەتەوەیەکی ژێردەستە و مردوو لە دیدی جیھاندا زیندوبکەنەوە، نە پارەیەکی وایان ھەبوو، نە کۆشک و تەلاریان ھەبوو، نە بارەگا و لقیان ھەبوو، نە سوپایەکی مەزنیان ھەبوو، نە F16 و ئەبرامزیان ھەبوو، نە چەکی ئەتۆمیان ھەبوو، بەڵکو تەنھا ئیرادەیەکی پۆڵاینیان ھەبوو کە بەھیچ ھێزێک تێکنەدەشکێنرا لەسەر ھەموو دوژمن و نەیارەکانی دا سەرکەوت. 

ئێستاش قسە بە بارزانی بڵێی ناوی بشێوێنی ئەوەی لەدڵتە پێی بڵێی ڕقت لێ بێت خۆشت بوێت وەسفی بکەی ھەرچی پێ بڵێی بارزانی لەڕیزی سەرکردەکان و سەرۆکەکان دەرچووە، ئێستا جیھان وەکو کەسێکی گرنگی سیاسی کە ھەگبەی پڕە لە ئەزمون و زاڵبون بەسەر تەحەددیەکان لە ناوچەکە دەیبینن.  بارزانی لە بەھاری تەمەنی خۆی تا ئێستا لەناو تەحەددیاتی زۆر  سەخت گەورەبووە، ئەزمونی جەنابیان ئەزمونی شاخ و دەشت و نەھاڵەکانی کوردستانە. 

ئەوکاتەی بارزانی بووبە پێشمەرگە، تفەنگی لە شانی ھەڵگرت بۆ ئازادی کوردستا جەنگا لەبەرامبەر زوحاکەی ناوچەکە، کە مافی مروڤ و بیری ئازادی کوشت بوو، ھیچ پلەیەکی نەبوو ئامانجیشی ھیچ پۆستێک نەبوو، گەر ئەوکات کەسێک بیوتایە کە کوردستان ئازاد دەبێت دەبێتە ھەرێمێکی سەربەخۆ و ھەنگاو بەرەو وڵاتێکی سەربەخۆیی دەنێت، ھەمویان گاڵتەیان بەو قسەیە دەکرد، بە خەون و خەیاڵ نەودەبرد ئەم قسانە.  

ئەوکاتەی کەس باوەری نەبوو کوردستان ئازاد دەبێت، کوردیش دێتە ناو ھاوکێشەی سیاسەت دا، بارزانی لە ھەموو دەرگای وڵاتێکی دەدا بۆ ئەوەی چەکیان پێ بدەن یارمەتیان بدەن بە ھەر شێوەیەک بێت بۆ ئەوەی خاکی کوردستان ئازاد بکەن، لە ژێر زوڵم و ستەمی زوحاکانی عێراق و ناوچەکە دێنە دەرەوە. بارزانی کەداوایان لە وڵاتەکان دەکرد یارمەتیان بدەن بۆ شەخسی خۆی نەبوو چونکە بنەماڵەی بارزانی ئەوکاتیش دەیانتوانی لە خۆشترین ژیاندا بژین لە ھەر وڵاتێکدا بەڵام ئەوان خۆیان کردە قوربانی کۆشک و ژیانی شاھانەیان ڕەتکردەوە شاخیان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی نەتەوەیەکی زۆڵملێکراو لە ژێر دەستی ڕزگاربکەن. 

 زۆر جار لە زۆر ھەڵومەرج دا ھەموو کورد بێ ھیوا دەبون بەڵام لە فەرھەنگی بارزانی بێ ھیوابونی تیانەبوو ھەمیشە بە گڕوتینێکی زۆرەوە بۆ ئازادی کوردستان دەجەنگا، زۆر جاریش وڵاتەکان بە تایبەتی عێراق داوایان لە بارزانی دەکرد دەست لە چەک ھەڵبگرێت ھەر چی بوێت وەکو شەخس پێشەکەشی دەکەین بەس بارزانی ھەموو شتێکی ڕەت دەکردەوە دەیفەرموو خەباتی ئێمە بۆ شەخس و بنەماڵەیەک نیە بەڵکو خەباتی ئێمە بۆ نەتەوەیەکی ژێر دەستە با کەس واتەسەور نەکات ئێمە ژێر دەستی قبوڵ دەکەین ئێمەوا فێرکراوین بمرین بۆ ئەوەی بژین. 

بارزانی لەخەبات کردن بەردەوام بوو تا ھەرێمێکی سەربەخۆیی دروست کرد، ھەنگاوێکی گەورەی ناوە بەرەو سەربەخۆیی کوردستان ئێستاش بەردەوامە ھەموو تەمەنە تەرخان کردووە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، دەست بەرداری سەرۆکایەتیش بوو بەڵام سەرکردەکانی جیھان دەست بەرداری نابن،لە ھەموو وڵاتەکان دێن سەردانی دەکەن ڕاوێژ بە سەرۆک بارزانی دەکەن، کە زۆر جار کلیلی چارەسەری گرێ کوێرەکانی کێشەکانی ناوچەکە بەدەست بارزانی یە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه