Kurdistan Press - پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە موئەیەد سەعید حەمیدى کرد پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە موئەیەد سەعید حەمیدى کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە موئەیەد سەعید حەمیدى کرد

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.4.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە موئەیەد سەعید حەمیدى، به‌رێوه‌به‌رى نوسینگەى ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (WFP) لەهەرێمى کوردستان و عێراق کرد.
لەدیداەکەدا، کە بەڕێوەبەرى EJCC/ پارێزگاى هەولێر ئامادەی بوو،  گفتوگۆ لەباره‌ى ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران بەشێوەیەکى گشتى و پێشکەشکردنی هاوکاری و یارمەتی و خزمەتکردنیان لە دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەمپەکان كرا و هەردولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوانیان كرده‌وه‌.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هه‌ولێر، سوپاس و پێزانینى خۆى ئاڕاستەى شاندى ناوبراو سەرجەم ڕێکخراوە جیهانى و کوردستانیەکان کرد لە بەرامبەر ئەو هەوڵ و یارمەتیانەى کە لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى EJCC/ پارێزگاى هەولێر پێشکەشی ئاوارە و پەنابەرانیان کردووە. هەروەها پوختەیەکى لە بارەى دوایین پەرەسەندنەکان و ڕەوشى ئاوارەکان بۆ شاندى میوان ڕوون کردەوە و هاوکارى ئەم جۆرە دەزگایانەى بە گرنگ وەسفکرد کە دەبنە هاوکارێکى باش بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان و یارمەتیدانى ئاوارە و پەنابەران.
پاشان به‌رێوه‌به‌رى نوسینگەى ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (WFP) لەهەرێمى کوردستان و عێراق، سوپاسی ڕۆڵى پارێزگارى هەولێر و پارێزگاى هەولێرى کرد لە پەرەپێدانى پەیوەندیەکان و دروست کردنى پردى پەیوەندى لەگەڵ ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (WFP)، هەروەها ئاماژەى بە کار و پرۆژەکانى ڕێکخراوەکەیاندا کرد بۆ کەمپى ئاوارەکان لە کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه