Kurdistan Press - زانا هۆڵەندییەکە دەرکەوتەووە زانا هۆڵەندییەکە دەرکەوتەووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانا هۆڵەندییەکە دەرکەوتەووە

لە ماوەی دوایی بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی دنیای هەژاند، ئەگەرچی بە بۆچوونی زانایان ئەستەمە بتوانرێت پێشبینیی بوومەلەرزە بكرێت، هاوكات بوون لەگەڵ وریاكردنەوە لەبارەی روودانیان، فرانك هۆگربیتس، زانا هۆڵەندییەكە بە بەردەوام ناوی لەگەڵ بوومەلەرزەكان دێت و ئەو بە پشتبەستن بە شوێن و جووڵەی ئەستێرەكان پێشبینی روودانی بوومەلەرزە دەكات.

ئەو زانا هۆڵەندییە لە نوێترین وریاكردنەوە ئاماژە بۆ ئەگەری روودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە نێوان 8 بۆ 10ی ئەم مانگە دەكات، كاتێك  لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، لە 7ی ئەم مانگە هەریەك لە عەتارد و زوهرە دەكەونە سەر یەك هیڵی لەگەڵ ئۆرانۆس راستەوخۆ پێش لەدایكبوونی مانگی نوێ، ئەوەش كۆمەڵێك زەوینلەرزە یان بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە نێوان 8 بۆ 10ی ئەم مانگە دروست دەكات.

لەوكاتەی زۆرینەی زاناكان ئاماژە دەكەن كە بە هیچ شێوەیەك ناتوانرێت پێشبینیی روودانی بوومەلەرزە بە هاوشێوەی باران بكرێت، دوێنێ ئەو زانا هۆڵەندییە ئاماژەی كرد كە سیستمی نوێی وێنەگرتنی بوومەلەرزە ئامادەیە بۆ كاركرد، لەسەر بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.8 مێگاوات كە لە باكوری دوورگەی ئاسنسیۆن لە پاراگوای داوە تاقی كراوەتەوە، ئەو دوای چەند خولەكێك لەو روودانی، ئاماژەی بۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی شەش پلە لە دوورگەی لیتی لە فیلیپین كردبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه