Kurdistan Press - بەشێك لە دەرچووان دادەمەزرێن بەشێك لە دەرچووان دادەمەزرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشێك لە دەرچووان دادەمەزرێن

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەلی کار بۆ دەچووانی بەشی ژینگە رایدەگەیەنێت .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11 ى 4 ى 2022، عەبدولڕەحمان سدیق سه‌رۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا ژمارەیەك ھەلی كاری بۆ دەرچووانی بەشی ژینگە لە كۆلێژەكانی زانست و ئەندازیاری راگەیاند .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌رچووان ده‌توانن سیڤییەكانیان ببەنە فەرمانگەی ژینگەی شارەكانیان بەمەبەستی دامەزراندنیان.
عەبدولڕەحمان سدیق سه‌رۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی ھەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەمەبەستی چاودێریكردنی پڕۆژەكانی كوردستان دەرفەتی كار لەناو پرۆژەكان دەڕەخسێنن، كە لە ڕووی كارگێڕیی و داراییەوە لە ئەستۆی پرۆژەكان دەبێت و لە ڕووی هونەریشەوە سەربە دەستەی ژینگە دەبێت.
گوتیشی، میكانیزمی دامەزراندن لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دادەنرێت و بڕی مووچەی 500 ھەزار دینار تاوەكو ملیۆنێك و 500 ھەزار دینار دیاریكراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مەرجی وەرگرتن ھەبوونی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و لە بەكالۆریۆس بەرە و سەرەوەیە .
ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2011وە تاوەكو ئێستا 807  دەرچوو هەن كە دەتوانن بچنە پڕۆژەكان و ببنە چاودێر و ئەوەش بۆشایی چاودێرییان بۆ پڕ دەكاتەوە، چونكە  ئێستا 400 فەرمانبەریان هەیە و ئەوەش پێویستی چاودێریكردنی پڕۆژەكان پڕ ناكاتەوە.
سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێم گوتیشی، 6 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی ژینگە لە كوردستان هەن كە مۆڵەت دەدەنە پرۆژەكان و هەروەها چاودێریشیان دەكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه