Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی ئاشكرای كرد.. بۆچی بارزانییەكان جەمەدانیی سوور دەبەستن و یەكێك نەیبەستێ واته‌ی چییە سەرۆك بارزانی ئاشكرای كرد.. بۆچی بارزانییەكان جەمەدانیی سوور دەبەستن و یەكێك نەیبەستێ واته‌ی چییە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی ئاشكرای كرد.. بۆچی بارزانییەكان جەمەدانیی سوور دەبەستن و یەكێك نەیبەستێ واته‌ی چییە

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ چیرۆكی جه‌مه‌دانیی سووری بارزانییه‌كانی گێڕایه‌وه‌ و گوتی: لە ساڵی 1931/1932، دوای ئەوەی بارزانییەكان كۆچیان كرد، رۆشتن بۆ توركیا. تەبعەن ئەوەی وڵاخی هەبووە توانی بڕوات، ئەوەی وڵاخی نەبووە مایەوە لە ناوچەكە، ئەحكامی عورفییان ئیعلان كرد، ئەوكاتە (مشكی) هەبووە لە هەموو كوردستان، سێ ڕەنگ بووە، خەمری و سەوز و ڕەش، لە بارزانیش وەكوو هەموو ناوچەیەكی تری كوردستان بەپێی زەوقی خۆیان هەركەسێك چ ڕەنگێكی بویستبا ئەوەی دەبەست، پاشان جەمەدانی هاتە بازاڕ، جەنابی شێخ ئەحمەد جەمەدانی سووری بەست، لە خۆشەویستیی ئەو، هەموو موریدەكانی و خەڵكی بارزان جەمەدانیی سووریان بەست، یەكێك لە ماددەكانی ئەحكامی عورفی كە ئیعلان كرا، جەمەدانیی سوور مەمنووعە و هەر كەسێك بیبەستێت تا ئاستی ئیعدام دەبێ سزا بدرێت.

رۆژێك مەفرەزەیەكی پۆلیس لە نزیك گوندی بارزان مێردمنداڵێك دەبینن كە جەمەدانیی سووری بەستووە، بەو جەمەدانییە دەیخنكێنن و لاشەكەشی رادەكێشن بۆ بلێ كە ئەوێ مەركەزی حكوومەت (قایمقامیەت) بووە، دوای ئەو رووداوە، ژن و منداڵ هەمووی پەلاماری مەقەری حكوومەت دەدەن، لێیان دەدەن بە رەشاش و ئەوانە و زۆر بریندار بوون، رۆژی دواتر 12 پیاوماقووڵی ناوچەی بارزانیان هێنا و لەبەر چاوی هەموو خەڵكەكە ئیعدامیان كرد، لەو سەردەمەوە بوو بە رەمزی تەحەدی و ئەوەی جەمەدانیی سوور نەبەستی یانی تەسلیمی دوژمن بووە، چیرۆكی جەمەدانیی سوور ئەمەیە كە عەرزتانم كرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه