ئەمڕۆ یەکشهممه 2022.7.17، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار، لهدیوانى پارێزگا، بۆ بەدواداچوون بە بڕیار و راسپاردەکانى کۆبوونەوەى پێشوو و چارەسەرییەکانى کێشە و گرفتى کەم ئاوی و ووشکەساڵى، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر سوپاسى ئامادەبووانى کرد بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونیان لە رۆژانى جەژن و لەکاتى شکانى بۆڕى ئاوى ئیفراز3 کە ماندوونەناسانە وەک یەک تیم کاریانکرد تاکو خەڵکى هەولێر لەبێ ئاوى دەربازبکەن، هەروەها ئەوەشى دووپاتکردەوە کە پێویستە چارەسەرى ڕیشەیی بۆ شکانى بۆڕییەکان بدۆزرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئاسانکارییەک لەلایەن بەڕێز سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان خراوەتە ڕوو.
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى کۆنتڕۆڵکردنى گرفتى کەم ئاوى کرا، لەم ڕووەشەوە تاکو وەرزى گەرما بەکۆتادێت بەردەوام بوونى گەیاندنى تەنکەرەکانى ئاوى پاک بۆ هاوڵاتیان دووپاتکرایەوە.
جێگهى باسه له كۆبوونهوهكهدا هەریەک لە قائیمقامی ناوەند و بهڕێوهبهری گشتی ئاو و ئاوهڕۆكانی ههرێم و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و بهڕێوهبهرانی ئاو و ئاوهڕۆی ههولێر و دهوروبهر و بهڕێوهبهری EJCC/ پارێزگاى ههولێر و جێگرى سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بهرپرسی مولیده ئههلییهكان ئامادەی بوون.
بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولیر، کۆبوونەوەیەک لەبارەى کێشە و گرفتى کەم ئاوی و ووشکەساڵى ئەنجامدرا
2سال |
کوردستان پڕێس ![]() |

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا پارەیەکی یەک جار زۆر بە ئێران دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
دوو شاند لە بەغداوە سەردانی هەولێر دەکەن بۆ پرسی مووچە
1 رۆژ پێش ئێستا
مەترسی ئێران بۆ سەر ناوچەکە کۆتایی هات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه