Kurdistan Press - هەژماری من هەواڵی خۆشی راگەیاند هەژماری من هەواڵی خۆشی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەژماری من هەواڵی خۆشی راگەیاند

بۆ بەرچاو ڕوونی و كارئاسانی زیاتری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی كوردستان، (هەژماری من) رایدەگەیەنێت، ئیستا زیاد لە 500 ئامێری راكێشانی پارە بەردەستە و فەرمانبەران و مووچەخۆران دەتوانن لە هەر ئامێرێكی راكێشانی پارە بیانەوی مووچەیان رابكێشن.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی 1ی 2025، (هەژماری من) لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ئاگادار كردەوە و ڕایگەیاند: "لە هەر ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە بتەوێت دەتوانیت مووچەکەت ڕابکێشیت."

ڕاشیگەیاند: "زیاد لە 500 ئامێری ڕاکێشانی پارە تاوەکوو ئێستا بەردەستن بۆ تۆ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان."

وەك بەرچاو ڕوونییەك بۆ موچەخۆران، (هەژماری من) ئاماژەی بەوەش دا، كە "دەکرێت ئامێری بانکەکەی خۆت بەکاربهێنیت یاخود ئامێری پارە ڕاکێشانی هەر بانکێکی دیکە، هەروەها دەکرێت ئامێرەکانی نێو مۆڵەکان و لقی بانکەکان بەکاربهێنیت."

جێی باسە، بۆ مووچەی مانگی 11ی 2024، زیاتر لە 220 هەزار مووچەخۆر لەڕێی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە مووچەكانیان وەردەگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه