بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم بڵاویكردەوە، شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و سەنتەری دهۆك و سلێمانی بەفر دەیگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەستپێدەكات و پاشان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ ئیدارەی سۆران و راپەرین و پارێزگای هەولێر و لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوورو باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم بەفر و دەبارێت.ئاشكراشیكرد، بۆ درەنگانی شەو و بەرەبەیانی رۆژی هەینی بارانبارین تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت، پێشبینی دەكرێت بەفر لە سنتەری پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی ئەو دوو پارێزگایە و ئیدارە سەربەخۆكان ببارێت.
وەڵام بدەوه