Kurdistan Press - راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگەداری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكاتەوە، ئەگەر رۆژی یەكشەم بەهۆی بەشدارییان لە یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا نەیانتوانی مووچە وەربگرن، ئەوا رۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكان. 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی ئاداری 2025، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراومان ڕۆژی یەكشەم 16ی ئادار، مووچەی مانگی شوباتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

وەزارەت روونی كردووەتەوە، بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشدارییان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن، سەرجەم بانکەکانی سەر بە وەزارەتمان لە خزمەت کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه