بڕیاری لێخۆشبوون بۆ پێشینەی هاوسەرگیری بۆ سودمەندانی کەمئەندامان دەرچوو.
بەپێی بڕیارێک مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بڕیاری دا بە لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ماوە بۆ سودمەندانی کەمئەندامان کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە بەدرێژایی ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی زۆرترین پێشنیاری بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەڕووی تەندروستی پێشینەو دابینکردنی خوێندنی بێبەرامبەر بۆ بەشێک لەو هاوڵاتیانە.
وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دارایی و ئابووری ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەردەکەن و بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت لە ڕۆژی دەرچونیەوە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان.
وەڵام بدەوه