Kurdistan Press - شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین بەڕێوەیە شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین بەڕێوەیە

دەستەی كەشناسیی عێراق رای گەیاند، پێشبینی دەكرێت دوو رۆژی داهاتوو پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز ببنەوە و شەپۆلێكی خۆڵبارانیش ئێوارەی رۆژی چوارشەم روو بكاتە عێراق و هۆشداریشی دا كە ئاسۆی بینین بەهۆیەوە كەم دەبێتەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 31ی ئادار، لە راگەیەنراوێكی دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق هاتووە، بەشی پێشبینی لە دەستەكەمان چەند ئاماژە و نموونەیەكی نوێی دۆخی كەشوهەوایان پێ گەیشتووە كە ئاماژە بەوە دەكەن لە دوو رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی گەرما كە ئەوپەڕی هێزەكەی لە نیوەڕۆی چوارشەم دەبێت بەرەو عێراق بەڕێوەیە، دواتر چەند پلەیەك لە كاتەكانی ئێوارە و شەودا پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە لە هەمان رۆژدا و بە هۆكاریی ئەم جیاوازییەش شەپۆلی خۆڵبارین و روو لە بەشێكی زۆری عێراق دەكات بە تایبەت ناوچەكانی رۆژئاوا و ناوەڕاست و باشووری عێراق. 

لە راگەیەنراوەكەدا هۆشداری دراوە، ئاسۆی بینین لەو شوێنانەی خۆڵبارینەكە دەیانگرێتەوە كەم دەبێتەوە. 

لای خۆشیەوە جابر زیادی شارەزای كەشناسیی عێراقی بە میدیایەكی عێراقی راگەیاندووە، لە شارە عێراقییەكان ئەمڕۆ شەپۆلی باران كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما لە بەشێك لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگەنە 35 پلەی سیلیزی. 

لای خۆشییەوە هەر ئەمڕۆ دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای سبەی بڵاو كردووەتەوە و تەواوی ناوچە و پارێزگا كوردستانییەكان بەدەرن لەو خۆڵبارینە و پلەكانی گەرمایش دوو بۆ چوار پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بەمڕۆ و بەرزترین پلەی گەرما لە كەركووك تۆمار دەكرێت كە دەگاتە 28 پلەی سیلیزی و نزمترینیشی لە حاجی ئۆمەران دەبێت كە لە بەرزترین ئاستیدا دەگاتە 15 پلەی سیلیزی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه