Kurdistan Press - کۆبوونەوەی گرنگ و یەکلاییکەر دەکرێت کۆبوونەوەی گرنگ و یەکلاییکەر دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوەی گرنگ و یەکلاییکەر دەکرێت

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم نۆی نیسان، سەمیر هەورامی گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت رای گەیاند، رۆژی شەممە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ دەبنەوە.

زیاتر گوتی، لە كۆبوونەوەی داهاتوودا یەكێتی و پارتی لەبارەی پۆستەكانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبنەوە.

رۆژی دووشەم سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژی یەكێتی بڵاوی كردەوە، كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست پێ دەكەنەوە، ئەویش تایبەت دەبێ بە گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسەكە و بابەتەكانی دابەشكردنی پۆستەكان و دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی كە پۆستەكان وەردەگرن.

لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكانیشەوە گوتوویەتی، بەشێوەیەكی گشتیی پۆستەكان دابەش دەبن بۆ ئاستی سەرۆكایەتییەكان، دامەزراوە سیاسییەكان و خزمەتگوزارییەكان.

لە ماوەی رابردوودا پارتی و یەكێتی لە ڕێگەی لیژنەكانیانەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكوومەت، رەشنووسێكیان ئامادە كردووە و بڕیارە لە داهاتوودا بڕیاری كۆتایی لەبارەی پێكهێنانی حكوومەت بدرێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه