شارەزایەکی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلیکی بارانبارین بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت”لەهەندێک ناوجە بەفر دەبارێت”.
سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، بە هۆی کاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەکەین شەپۆلێکی باران بارین بە بڕی جیاواز ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان بگرێتەوە و لە زنجیرە چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرمی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەکەین لە ڕۆژی دووشەممە و بەزۆریش سێشەممە ناوبەناو شەپۆلێکی باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان بگرێتەوە، ڕۆژی سێشەممە کاریگەری شەپۆلەکە فراونتر دەبێت و لە زنجیرەچیاکانی بەرزتر لە 2000 مەتر ئەگەری بەفربارین هەیە لە نێوان ( 5 تا 15 سانتیمەتر ).
ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی چوارشەممەوە کەش و هەوا خۆش و جێگیر دەبێتەوە.
پێشبینی بڕی باران و بەفر لە ناوچە جیاوازەکان لە ڕۆژی دووشەممەو بەتایبەت سێشەمە:
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە : 10 – 15 ملم
ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران : 20 – 35 ملم
پارێزگای هەولێر : 10 – 15 ملم
پارێزگای دهۆک : 15 – 20 ملم.
باکووری گەرمیان : 5 – 10 ملم
ناوەڕاستی گەرمیان و کەرکوک : 4 – 8 ملم.
باشووری گەرمیان : 2 – 4 ملم
وەڵام بدەوه