کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، كەشی هەرێم لە ماوەی رۆژانی دووشەممە و سێشەم دەگۆڕێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵ پەستۆی دەریای سوور وەتێكەڵ بوونی بارستە هەواییەكی سارد بە كەشی ناوچەكەمان لە رۆژی دووشەممەوە رێكەوتی 2025/4/14 ئاسمانی هەرێم هەورو نیمچە هەور دەبێ ، باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ناوچەی جیا جیا دەبارێت ، كاریگەری ئەم شەپۆڵە لە شەوی دوو شەممە لەسەر سێ شەممە زیاد دەبێت ئاستی دابارین مامناوەند و هەندێ كات لێزمە باران و هەورە تریشقەش دەبێت ، لەگەڵ زیاد بوونی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریا سوور لە رۆژی سێ شەممە كاریگەری شەپۆڵی باران بارین فراوان و زیاتر دەبێت لە سەرجەم ناوچەكان باران بارین دەبێت ، لەدرەنگانی شەوی سێ شەممە لەسەر چوار شەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتای دێت ، لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆڵە پێشبینی زیاد بوونی خێرای باو بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ كەهەندێ كات لەگەڵ باران تێكەڵ دەبێت وە ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم لەسەر لووتكەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.
وەڵام بدەوه