Kurdistan Press - هەولێر بووە ناوەندێکی سیاسی گرنگ هەولێر بووە ناوەندێکی سیاسی گرنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەولێر بووە ناوەندێکی سیاسی گرنگ

وەزیری دەرەوەی فڕەنسا گەیشتە هەولێر لەلایەن بەرپرسانی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ‌ كرا. 

ئەمڕۆ چوارشەم 23ی نیسان، ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فڕەنسا گەیشتە بەغدا و دواتریش سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، بڕیارە لە هەولێرەوە لەوێوە بەرەو سعوودیە و ئیمارات بچێت. 

رۆژنامەی عەرەب ئاشكرای كردووە، ئامانجی سەرەكیی بارۆ بۆ ناوچەكە ئەوەیە، عێراق و وڵاتانی تر رازی بكات، باوەڕیان بە جیاكردنەوەی دوو دەوڵەت هەبێت، بۆ ئەمەش قسە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەكات. 

ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كوردستان كۆ دەبێتەوە و تاوتوێی دۆخی ناوچەكە دەكات. 

فڕەنسا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە پێوەندی تۆكمەی لەگەڵ كوردستان هەیە و لەماوەی چەند هەفتەی رابردوویشدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی فڕەنسای كرد و لەگەڵ ماكرۆنی سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆ بووەوە.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه