Kurdistan Press - وادەی کۆتایی بۆ دابەشکردنی زەوی راگەیاندرا وادەی کۆتایی بۆ دابەشکردنی زەوی راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی کۆتایی بۆ دابەشکردنی زەوی راگەیاندرا

 

سەربەست مەولوود بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە و خانەنشینی، 38 هەزار ناوی تر گەڕاوەتەوە و لەناویاندا زیاتر لە 13 هەزار ناوی ناوخۆن.

زیاتر گوتی، بۆ پێشمەرگە نووسراو ئامادە كراوە، نۆ هەزار و 500 ناوی تر ئامادە كراوە، سبەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی بەرز دەكەینەوە، بەپێی لیستەكانی پێشوو و كارەكان، سێ‌ بۆ چوار رۆژی پێویستە و ناوەكانیان دەگەڕێتەوە.

روونی كردەوە، بەشێك لە خانەنشینان و پێشمەرگە ماوە لەگەڵ چەند ناوێك لە وەزارەتەكان، ئێستە كاریان لەسەر دەكەین، هیوادارین كۆتایی مانگ كۆتایی بە پرۆسەكە بهێنین و زۆربەی وەزارەتەكانمان ئاگادار كردووەتەوە كە دوای سەری مانگ فۆرمی نوێ‌ وەرناگرین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه