نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە عەمانی پایتەختی شانشینی ئوردن، لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم كوڕی حوسێن شای ئوردن كۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی نیسان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە عەمانی پایتەختی شانشینی ئوردن.
لە میانی سەردانەكەدا لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم كوڕی حوسێن شای ئوردن كۆ دەبێتەوە، پتەوكردنی پێوەندییەكانی هەردوولا و هاریكاریی هاوبەشی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ دەكەن.
هەر لەم چوارچێوەیەدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای ئوردن دیدار و كۆبوونەوەی دەبێت.
وەڵام بدەوه