Kurdistan Press - پەیامێک لە بەرێز مەسرور بارزانییەوە بۆ مەسعود پزیشکیان پەیامێک لە بەرێز مەسرور بارزانییەوە بۆ مەسعود پزیشکیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە بەرێز مەسرور بارزانییەوە بۆ مەسعود پزیشکیان

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی ئاراستەی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، ئەوەش دوای رووداوەكەی بەندەر عەباس.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی نیسان، لە پەیامێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران د. مەسعوود پزیشكیان و كەسوكار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەر عەباس دەكەین، هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە كەسوكاریان ببەخشێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كردووە، لەم ڕووداوە نەخوازراوەدا، هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ خەڵكی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین.

ئەوە لە كاتێكدایە دوای نیوەڕۆی دوێنێ‌، تەقینەوەیەك لە بەندەر عەباسی ئێَران رووی دا و بەو هۆیەوە سەرووی هەزار قوربانی هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه