کەشناسێکی کورد زانیاری لە بارەی هاتنی شەپۆلێکی نوێی تاوەباران و تەرزە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: ئەمرۆ سێشەممە لە ناوچە جیاوازه کانی هەڵەبجەو سلێمانی و بەشێکی گەرمیان و بەشێکی کەمی ئیدارەی ڕاپەرین و خۆرهەڵاتی شاخاوی سنووری هەولێر ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە و لەمرۆوە بۆ ڕۆژانی داهاتوو خێرایی با ناو بەناو زیاد دەکات.
ئەوەشی وتووە: لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و بەتایبەت لە پێنجشەممەوە تا کاتی جیای یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی خەماسینی باکووری ئەفەریقیا پلەکانی گەرما لەڕۆژانی داهاتوداو کاتی حاڵەتەکه دوو تا چوار پلەی تر بەرز دەبنەوە.
لە بارەی بارانبارینەوە باسی لەوەکردووە: لەکۆتاییه کانی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی تر حاڵەتێکی تاوە باران و هەورە بروسکە بۆ هەندێ شوێنیش تەرزە سەرجەم ناوچە جیاوازە کانی هەرێم دەگرێتەوە، لەگەڵیدا خێرایی بازیاد دەکات ناو بەناو ئەگەری دروست بوونی تەپوو تۆز هەیە.
وەڵام بدەوه