شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرتووە، هەموو ڕێکارەکانی وردبینكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی کوردستان تەواو بوون و تەنیا ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەکە بدرێت."
ئاشكراشی کرد: "ئێستا هیچ کێشەیەک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵیدا نییە، تەنیا ئەوە نەبێت، کە گرفتی ڕەسیدی پارە هەیه و ئەویش بە ڕەزامەندیی سەرۆک وەزیران دەکرێت و داوا لە بانکی ناوەندی دەکرێت، تاوەکوو تەمویلی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت."
شێروان دووبەردانی جەختی کردەوە: "بڕیاری خەرجکردنی مووچە دراوە و کێشەی نییە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ناردن و گواستنەوەی تەمویله بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانیش تەواو دەکرێن و هیچ کێشەیەک نییه.“
لای خۆیەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەموو کارەکانی خۆیان تەواو کرد و گەڕانەوە هەولێر و چاوەڕوانی ناردنی تەمویلین."
وەڵام بدەوه