Kurdistan Press - | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمشەو چوارشەممە 30/5/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "شەپۆلێکی دیکەی تاوەبارانی بەهاری هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزە بە دوو قۆناغ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و قۆناغی یەکەم ڕۆژانی هەینی و شەممە دەبێت 2/5/2025 بۆ 3/5/2025 دەبێت و لە درەنگانی شەوی هەینی بەهۆی کاریگەری نزمەپەستانی دەریای سوور شەپۆلێکی دیکەی تاوە باران و هەورەبرووسکە و تەرزە تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سەرەتای بارانبارینەکەش درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بە دواوە تا ئێوارەی ڕۆژی هەینی ناوبەناو ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی مانمناوەند هەیە."

روونیشی کردووەتەوە کە شەپۆلەکە لە کاتە جیاوازەکاندا بە بڕ و جیاواز شوێن بۆ شوێن دەگۆڕێت ناوچەکانی شاخاوییەکانی دهۆک، هەولێر، سۆران، ڕاپەڕین و سلێمانی ئەگەری بارانبارینی باشترە بە بەراورد لەگەڵ ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر، کەرکووک و گەرمیان.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەشی بەوە داوە: "قۆناغی دووەم لە ڕۆژی دووشەممەوە 5/5/2025، دەستپێدەکات و لە بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی هەرەمی کوردستان ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان لە هەردوو قۆناغەکە دڵخۆشکەرن بۆ ئەو ناوچانه ئەگەری بارانبارینی باش هەیە، هاوکات لەم قۆناغەدا بارستە هەوایەکی لاوازی ساردی جەمسەری بە ڕێگەی باکووری ئەفریقاوە دەگاتە ناوچەکەمان و کاریگەری باشی دەبێت لەسەر چالاکبوونی هەورەبرووسکە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان."

جەختیشی کردووەتەوە: "پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و خێرایی باش بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت لە نێوان 35 بۆ 40 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و لە ناوچەکانی سەنتەری پارێزگای کەرکووک لەهەندێ کاتدا دەگاتە 50 بۆ 60 کلیۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەگەری خۆڵبارین هەیە."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه