Kurdistan Press - زیندانییەکە کێ بوو ؟ کە لە زیندانی زرکا لە دهۆک هەڵات زیندانییەکە کێ بوو ؟ کە لە زیندانی زرکا لە دهۆک هەڵات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زیندانییەکە کێ بوو ؟ کە لە زیندانی زرکا لە دهۆک هەڵات

 

عەقید ئارام محەمەد بەڕێوەبەری چاكسازیی گەورانی "زركا" لە دهۆك رای گەیاند، پێشتر تاوانبارێك نێراوەتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی نەشتەرگەریی بۆ بكرێت، پاش ئەوەی پزیشكێكی پسپۆڕ نەشتەرگەرییەكی بۆ كردووە، گەڕێنراوەتەوە چاكسازییەكە، دوێنێ چوارشەم وادەی دیداری دووەمی پزیشكی بووە و جارێكی تر گەڕێنراوەتەوە نەخۆشخانە، دوای تەواوبوونی پشكنینەكەی، تاوانبارەكە داوای لە پاسەوانی یاوەری كردبوو ڕێگەی بدات بچێتە ئاودەست. پاسەوانەكەش كەلەپچەكانی كردووەتەوە، ئەویش لە پەنجەرەی ئاودەستەكەوە هەڵاتووە.

روونیشی كردەوە كە دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە، دەستمان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و لە ماوەی كەمتر لە دوو سەعات، شوێنەكەی لە گوندێكی سنووری قەزای شێخان دۆزرایەوە، دەزگا تەناهییەكان كە چوونە شوێنەكە، زانیویانە تاوانبارەكە چەكی پێیە و هەوڵی خۆكوشتنی داوە، بۆیە نەیانویستووە هیچ زیانێك بە تاوانبارەكە و هاووڵاتییانی گوندەكە بگەیەنن، دوای چەند سەعاتێك تاوانبارەكە گیرایەوە بەبێ ئەوەی زیان بە هیچ كەسێك بگات.

"دادگای تاوانەكانی دهۆك لە ساڵی 2016، بەگوێرەی بڕگەی 401 لە مادەی یەكەم و بڕگەی 446 لە مادەی پێنجەم لە یاسای سزادانی عێراقی و بەگوێرەی بڕگەی 26 لە مادەی دووەم لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان، تاوانبارەكەی بە سزای زیندانیی تاهەتایە سزا داوە و سزاكەی لە ساڵی 2029 كۆتایی دێت." بەڕێوەبەرەكەی چاكسازی وای گوت.    

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه