شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گەڕانەوە. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاندووە کە 99% ڕۆژی یەکشەممە واژۆ لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە دەکرێت.
شاندە تەكنیكییەكە دوێنێ شەو لە بەغدا گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، هەموو ئەو ئەركەی لەسەر شانیان بووە لە وردبینیكردن لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری و بەڕێوەبەرایەتیی بودجە جێبەجێیان كردووە.
- تەنیا ئەوە ماوە كە پارەكە بگوازرێتەوە، بەڵام ئەمەش هەنگاوێكی پێویستە، ئەویش ئەوەیە دەبێت بەغدا پارە لە داهاتەوە بگوازێتەوە بۆ سەر مووچە، ئینجا وەزارەتی دارایی دەتوانێ پارەكە لە بانكی ناوەندی دەربكات، ئەم ڕێككارەش پێویستی بە واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە، بەڵام ئەویش گەشتی دەرەوەی كردووە، ئەگینا دوێنێ نووسراوەكانیش ئامادەكراوە و تەنیا مابوو واژۆ بكرێت و بنێردرێت.
- ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی گوتیشی، 99% ئەگەری هەیە كە ڕۆژی یەكشەممە تەیف سامی، نووسراوەكە واژۆ بكات و پارەكە بنێردرێت.
سەرچاوەیەک، گوتی "لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە پێیان گوتین یەكشەممە دەگەڕێتەوە و واژۆی دەكات".
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی دەڵێن، شاندە تەكنیكییە چوونەتە نووسینگەكەی تەیف سامی و پێیان گوتوون "ئێمە وا لەگەڵ تەیف ڕێككەوتووین كە مانگانە لە كاتی خۆیدا و لەنێو مانگەكە پارەكە بنێردرێت نەك لە مانگی دواتر، بەڵام نووسینگەكە هیچ وەڵامێكیان پێنەبووە غەیری ئەوەی وتوویانە وەزیر چۆتە گەشت با بگەڕێتەوە".
کاتی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا کرا
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
عراقچی وڵاتهكهی دهستبهرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل ئەگەر پێویست بکات بەردەوام دەبین
1 رۆژ پێش ئێستا
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەو شارەی هەژاند
1 رۆژ پێش ئێستا
دەست بەناردنی مووچە دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه