ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئایاری 2025، كه‌شناسێك دوایین زانیارییه‌کانی لەسەر ڕەوشی کەشوهەوای ئه‌مڕۆ و ڕۆژانی داهاتوو خسته ڕوو.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، بەهۆی بەردەوامی حاڵەتی ناجێگیریی کەش ناو بەناو ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکەی لە ناوچە و شوێن و کاتی جیاواز بۆ ئه‌مڕۆ و ڕۆژانی داهاتووش هه‌یه، لە هەندێ شوێن تەرزە و زیادبوونی خێرایی باشی له‌گەڵەدا ده‌بێ و پله‌ی گەرما لەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتوو تاکۆتایی ئه‌م هەفته‌یه، 2 تا 4 پلە داده‌به‌زێ.
ڕاشیگه‌یاند، سەبارەت بە خۆڵبارینیش بەهۆی ئەو بارانەی ئێستا و چەند ڕۆژە هەیە كه‌م دەبێتەوە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن، بەڵام ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە دووباره خۆڵبارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه و لە ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه کەشوهەوا تەواو سەقامگیر دەبێ و کۆتایی بە حاڵەتی ناجێگیریی کەش و خۆڵبارینیش دێت.
وەڵام بدەوه