لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان، بڕیار لەسەر لابردنی شاهید بۆ دەرهێنانی کارتی زانیاری درا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ی5ی2025، بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاری سلێمانی، بڵاوی کردەوە: "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و کارئاسانی بڕیاردرا ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت کارتی زانیاری لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و هەریەک لە ئیدارەی سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەربهێنن، لە 4ی5ی2025ەوە پێویست ناکات شاھید لەگەڵ خۆیاندا بھێنن بەمەبەستی دەرھێنانی کارتی زانیاری."
جەخت كراوەتەوە: "هاووڵاتیان بەبێ هیچ شاهێدێك دەتوانن مامەڵەی خۆیان رایی بكەن و كارتی زانیاری دەربكەن."
پێشتر بۆ دەرهێنانی کارتی زانیاری، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەكرد، دەبوو دوو شاهید لەگەڵ خۆیدا ببات بۆ سەلماندنی ئەو داواکارییانەی لێی داواکراوە.
وەڵام بدەوه