Kurdistan Press - شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە

ئێستا گەواڵەیەکی تر دروست بووە لەموسڵ و دەوروبەری بەهەوره بروسکەو بارانو تەرزەوە بەرەو خەباتو باکوری پارێزگای هەولێرو بەحرەکەو ئاکرێ و بەردەڕەش و دێرلوکو دەوربەری و دهۆکو زاخۆ و بەشێکی خۆرهەڵاتو باکورو باکوری خۆرئاوای سنوری پارێزگای هەولێر ، له ئێستاو کاتە کانی داهاتودا بەتایبەتی دەگات بۆ ئەو ناوچانە،

هەروەها له هەڵەبجەو شاره زورو بەشێکی گەرمیانو خۆرهەڵاتی سنوری پارێزگای سلێمانی گەواڵەی تر هەیە پاش ماوەیه کی تر وردە وردە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت لەو ناوچانە

بەڵام هی بادینانو موسڵ و بەشێکی سنوری پارێزگای هەولێر تازه ده گات بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت ئەگەر هەیه لەهەندێ ناوچەیان تادرەنگانی شەو درێژەی هەبێت

شایەنی باسه بۆ ڕۆژانی داهاتووش دووشەمەو سێشەمە جارێکی تر تاوە بارانو هەوره بروسکەی تردروست دەبنەوە له گەڵ زیاد بونی خێرایی با لەکاتی تاوەکانداو تەرزە لەهەندێ شوێن وە خۆڵبارینو قوڕاویش دەبێت بۆ دووشه مەو سێشهممە ،  چوارشه ممە کەش ئاسایی دەبێتەوە ، هەروەها لەکۆتایی هەفتەو هەینی و بەولاوە دوباره پله کانی گەرما بەرز دەبنەوە  .

والله اعلم

#شاڵاوهیدایەت

5-4-2025

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه