رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له دانیشتنه‌كانى پارتى و یه‌كێتى ده‌كات له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی به‌شداربوونیان به لیستێكى هاوبه‌ش له په‌رله‌مانى عێراق. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "ته‌نیا بیركردنه‌وه له لیستى هاوبه‌ش، ره‌نگدانه‌وه‌ى كه‌شێكى ئه‌رێنییه له نێوانیان".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجى ئایار، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، راپۆرتێكى له‌سه‌ر دانوستاندنه‌كانى پارتى و یه‌كێتى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، پارتى و یه‌كێتى ده‌ستیان به‌وه كردووه، ئاماده‌كارى بۆ هاوپه‌یمانییه‌كى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى كه‌شێكى ئه‌رێنیى هه‌نووكه‌ییه له نێوان ئه‌م دوو حزبه.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا باس له گرنگیى لیستى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتى بۆ په‌رله‌مانى عێراق كراوه و تێیدا هاتووه، "قورساییه‌ك ده‌نوێنن ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و دوو حزبه نا، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ستیارى هه‌رێمى كوردستان، رۆڵه‌كه‌ى له داڕشتنى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى عێراق و بڕیاره‌كانى، مافه‌كانى هاووڵاتییان".
رۆژنامه‌كه له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌دا وێنه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى به یه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، له ژێر وێنه‌كه نووسراوه، "كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیى باڵا ده‌خوازێ به‌یه‌كه‌وه ده‌ڕۆن".
وەڵام بدەوه