د. خەلیل دۆسكی، ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بەدواداچوونمان کردووە و گوایە بەشێکی پەیوەندیی بە سیوولە هەیە، چاوەڕوانین ئەوە چارەسەر بکرێت."
ئاشکراشی کرد: "بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر بابەتی مووچەی مانگی چواری هەرێمی کوردستان بدات."
خەلیل دۆسكی باسی لەوەش کرد، حکوومەتی عێراق دابەشكردنی مووچەی خۆیانی تەواو کردووە.
ئەندامەکەی لێژنەی دارایی ڕوونیشی کردەوە: "وردبینیی لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە و هەموو شت بێ گرفتە و هیچ کێشەی نییه."
ئەمە لە كاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە 22ی 4ی 2025 لیستی مووچەی مانگی چواری گەیاندە دارایی فیدراڵ و داهاتی مانگی ئاداریشی خستووەتە سەر هەژماری دارایی فیدراڵ.
دوێنێ یادگار مهحموود، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، ڕایگەیاند: "بەغدا پارهی مووچهی مووچەخۆرانی خۆیانی داوه، كه دێتە سەر مووچهخۆرانی كوردستان باسی کێشەی سیووله دەکەن، لەکاتێکدا بانکی ڕەشید و ڕافیدەین دەڵێن کێشەمان نییە."
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتیشی: "شاندی وەزارەتی دارایی كه گەڕانەوە بۆ كوردستان، رایانگەیاند كە لەلایهن بهغداوه دڵنیا كراونەتەوە لەوەی لیستی مووچە هیچ كێشەیەكی نییە، كەواتە دواخستنی ناردنی پارە لەپای چی؟.“

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه