Kurdistan Press - هەواڵی خۆش لە بارەی کارەبای 24 کاتژمێری هەواڵی خۆش لە بارەی کارەبای 24 کاتژمێری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش لە بارەی کارەبای 24 کاتژمێری

تا كۆتایی ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی كارەبای 24 سەعاتی، ئەوەش بەپێی پلانی پڕۆژەی رووناكی.

پڕۆژەی رووناكی بڵاوی كردووەتەوە، لەگەڵ پڕۆژەی ڕووناكیدا ئەزموونێكی تەواو جیاوازت دەبێت، ئەو كێشانەی زۆر كات لەگەڵیدا ژیاویت، دەبنە یادگاری

ئاماژە بەوەش كراوە، پڕۆژەی ڕووناكی تا كۆتایی 2026 كارەبای 24 سەعاتی دەگەیەنێتە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.

كاركردن لە پڕۆژەی رووناكی لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەردەوامە و تیمەكانی پڕۆژەكە لەپێناو گەیاندنی كارەبای 24 سەعاتی بۆ سەرجەم كوردستان، ماندوونەناسانە كار دەكەن، بۆ ئەوەی تا كۆتایی 2026 سەنتەری سەرجەم شارەكان پڕۆژەكەیان پێگەیشتبێت.

بەپێی داتاكانی هەن، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستە پڕۆژەكەیان پێ گەیشتووە لە شارە جیاوازەكان، لە پارێزگای هەولێر نزیكەی 530 هەزار، پارێزگای سلێمانی 40 هەزار و پارێزگای دهۆكیش 30 هەزار، تا كۆتایی 2025 تەواوی سەنتەری شارەكان دەبنە خاوەنی كارەبای 24 سەعاتی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه