بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانە و كۆمەڵگەی تەندروستی و سەنتەرە تایبەتەكانی سلێمانی و دەورووبەری دەكاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی 6ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە نووسراوی فەرمی ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی - بەشی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت ئاگاداری سەرجەم ناوەندە تەندروستییەكانی كەرتی تایبەت دەكات كە لەئێستادا مۆڵەتییان نییە یاخود مۆڵەتەكانیان بەسەرچووە تەنیا لە ماوەی 30 ڕۆژدا سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان تەواو بكەن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەبنەوە."
وەڵام بدەوه