Kurdistan Press - شەپۆلێکی دیکەی باران بارین بەڕێوەیە شەپۆلێکی دیکەی باران بارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی دیکەی باران بارین بەڕێوەیە

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/5/2025، هەڤ اڵ سەدی ق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لەسبەینێوە کاریگەری ئەو بارسته هەوا ساردە مامناوەندە جەمسەرییەی کە ماوەی سێ ڕۆژە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و کەشێکی فێنکی لە سەرجەم ناوچەکەمان دروستکردووە بەرەو لاوازبوون دەچیت و بارستە هەوای گەرمی ئەفریقی کە بە بارستە هەوای گەرمی خەماسینی ناسراوه جێگەی دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما سێ پلەی سیلیزی بەشێوەیەکی تەدریجی بەرزدەبێەوە، کاریگەری ئەو بارستە گەرمەش لە ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر، کەرکووک و گەرمیان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت بەتایبەت لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو 40 بۆ 41 پلەی سیلیزی تێپەڕدەکات و لە ناوچەکانی باشووری عێراق پلەکانی گەرما 44 بۆ 45 پلەی سیلیزی تێپەڕدەکات."

روونیشی کردووەتەوە: "لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بە دیاریکراوی لەنێوان 12 بۆ 15ی5ی2025، شەپۆلێکی دیکەی تاوەبارانی بەهاری و هەورەبرووسکە و تەرزە ڕوو لە بەشێکی زۆری ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دووبارە تاوەباران و هەورەبرووسکە دەگەڕێتەوە ناوچەکەمان، بەڵام شەپۆلەکە جێگیر نییە و گۆڕانکاری بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر ڕوون دەبێتەوە."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه