Kurdistan Press - پەکەکە بڕیاری کۆتایی دا پەکەکە بڕیاری کۆتایی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەکەکە بڕیاری کۆتایی دا

میدیاكانى توركیا لەزاری سەرچاوەی باڵای ئاکپارتی رایانگەیاندووە، هەفتەی ڕابردوو پەکەکە کۆنگرەی خۆی ئەنجامداوە و بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و دانانی چەکی داوە. رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، پەکەکە ڕایبگەیەنێت کە کۆنگرەی ئەنجام داوە.

رۆژنامەی "تورکیا" کە نزیکە لە دەسەڵاتى توركیا، ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی، پەکەکە بۆ ڕای گشتی بڵاوی نەکردۆتەوە کۆنگرەی ئەنجام داوە. 

رۆژنامەکە راشیگەیاندووە، ڕەشنوسی بەرنامەیەک لە لایەن ئاک پارتی و یەکە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەوە سەبارەت بەو هەنگاوە یاساییانەی کە لە ماوەی داهاتوودا بۆ پرۆسەکە دەگیرێنەبەر ئامادە کراوە، دەشڵێت  یەکە ئەمنییەکان سەبارەت بەم ئامادەکارییانە لەگەڵ ئۆجەلان کۆ بوونەتەوە. 

سەرچاوەکانی ئاک پارتی بەرۆژنامەکەیان راگەیاندووە، ئەوان ماوەیەکە کار لەسەر ئەو هەنگاوانە دەکەن کە دەبێ بنرێن سەبارەت بە بابەتە یاساییەکان بۆ پرۆسەکە و ڕەشنووسێکیان ئامادە کردووە لەبارەی ئەوەی چ هەنگاوێک بنرێت بۆ پرۆسەکە. 

بەپێی لێدوانی سەرچاوەکان، دوای بەیاننامەی هەڵوەشاندەوەی پەپەکەکە، ئەم هەنگاوانە رادەگەیەنن کە لەقۆناغی داهاتوو وەک دەسەڵات ئەنجامی دەدەن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک هەنگاوی نوێ بەرامبەر ئۆجەلان دەگیرێتەبەر و  ئەفسەرێکی بۆ دادەنرێت کە هاوکاری بکات، هەروەها بارودۆخی کارکردنی باشتر دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەی پێدەدرێت لەگەڵ ئەو کەسانە کۆ  ببێتەوە کە دەیەوێت و ئۆجەلان کۆبوونەوەی زیاتری لەگەڵ دەم پارتی و خێزانەکەی دەبێت.

 بەپێی هەواڵەکە، خودی ئۆجەلان لە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی کاتێک لە زیندان دێتە دەرەوە کێشەی ئەمنیی بۆ دروست دەبێت، بۆیە نایەوێت زیندانی ئیمرالی جێبهێڵێت.  

ڕۆژی پێنجشەممە 27/2/2025، شاندی ئیمڕالی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.

عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا داوا دەکات کە پەکەکە چەک دابنێت و خۆێ هەڵوەشێنێتەوە و کۆنگرە ببەستێت.

هەروەها ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی گیرابوو، هەروەها پێویستە زمانی ئاشتی و دیموكراسی پێش بخرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه