بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنان، هۆشداری لەبارەی گڕێبەستی كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون و پێدانی پارە بە هاووڵاتییان دەدات و جەختیش دەكرێتەوە دەبێت گرێبەستی کڕین و فرۆشتن پەسەند بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سۆران، بڵاوی كردەوە: "ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە لە کاتی کڕینی یەکەی نیشتەجێبووندا لە پڕۆژە نیشتەجێبووەکانی وەبەرهێنان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان لەوانە پڕۆژەکانی( سلیڤانا ستی، ڕۆزا ستی)، سەبارەت بە چۆنیەتیی پارەدان لە کاتی گرێبەستی کڕیندا، پێویستە هیچ بڕە پارەیەک نەدرێتە وەبەرهێنەر."
جەخت كراوەتەوە، لە بری پێدانی پارە بە وەبەرهێنەر دەبێت پارە بخرێتە سەر هەژمارێك، هاتووە: " دەبێت پارە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هاوبەشی نێوان وەبەرهێنەر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سۆران جەخت دەكاتەوە: " پێویستە گرێبەستی کڕین و فرۆشتن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان پەسەند بکرێت، بە پێچەوانەوە ئەو گرێبەستە بە پوچەڵ هەژمار دەکرێت."
وەڵام بدەوه