Kurdistan Press - کێ شوێنی پەکەکە دەگرێتەوە کێ شوێنی پەکەکە دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێ شوێنی پەکەکە دەگرێتەوە

ئەندامێكی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت كە بەپێی دەستووری عێراق، ئەو ناوچانەی كە چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەستی بەسەردا گرتوون، خاكی هەرێمی كوردستانە و بەپێی دەستوور، دەبێت رادەستی پێشمەرگە بكرێن.

مەریوان قەرەنی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد: ”پەكەكە بە فەرمی خۆهەڵوەشاندنەوەی راگەیاند، هەروەها كۆتاییهاتنی هەموو پرۆسەیەكی چەكداری و هەر چالاكییەكیشی راگەیاند كە بە ناوی ئەو حزبەوە بكرێت. هەرچەندە ئەم بڕیارە پەیوەندیی بە خودی ئەو حزبەوە هەیە، بەڵام مایەی پێشوازیلێكردنە، چونكە هەموو كوردێك خوازیاری ئاشتییە و حەز بە شەڕ ناكات، بۆیە ئەم بڕیارە دەكرێ دەرفەتێكی تازە بێت بۆ ئەوەی ئاشتی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری كوردستان و توركیا بچێتە قۆناغێكی گەشەكردووەوە.“

ڕوونیشی كردەوە كە ئەم پرۆسەیەی ئاشتییەی لە توركیا و باكووری كوردستان هاتۆتە ئاراوە، لە لایەن سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پشتیوانییەكی تەواوی لێ دەكرێت، ئەم پشتیوانییەش ڕۆڵی دەبێت لە سەرخستنی پرۆسەكەدا.

هەروەك جەختی لەوە كردۆتەوە: ”ئەو ناوچانەی پەكەكە دەستی بەسەردا گرتوون، لە قەندیل و لە شنگال، خاكی هەرێمی كوردستانن و بەپێی دەستوور و یاساكانی عێراق و كوردستان، ئەركی پاراستنی ئەو ناوچانە لە ئەستۆی هێزی پێشمەرگەی كوردستاندایە، بۆیە بە گرنگی دەزانن كە سەرجەم ئەو ناوچانە رادەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكرێت و لە داهاتوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناوچەكان ئاوەدان بكاتەوە و خەڵكی ئەو دێهاتە سنوورییانە و كوردانی ئێزدی بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان و چیتر شەڕ و پێكدادان ڕێ لە ڕەوتی ژیان لەو ناوچانەدا نەگرێت.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه