Kurdistan Press - لە ماوەی سێ ڕۆژ مووچەی مانگی چوار دابەش دەکرێت لە ماوەی سێ ڕۆژ مووچەی مانگی چوار دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ماوەی سێ ڕۆژ مووچەی مانگی چوار دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە ڕێککەوتی 14ـی 5ـی 2025 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت و ڕۆژی یەکشەممە 18ـی 5ـی 2025 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

 بەگوێرەی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی، سبەی چوارشەممە، خانەنشینی سەربازی، خاوەنپێداویستی تایبەت، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، کەسوکاری شەهیدان و ئەفالکراوان مووچە وەردەگرن. بەپێی ڕاگەیێنراوی تیمی هەژماری من، سبەی چوارشەممە، 14-5-2025، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە و تەندروستی دابەش دەكرێت، ئەوانەی كە مانگانە لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه