Kurdistan Press - 12 بریار دەرچوون 12 بریار دەرچوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

12 بریار دەرچوون

وەزارەتی ناوخۆ دوای كۆبوونەوەكەی دوێنێ سێشەم، 12 بڕیاری دەركرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانی وشكەساڵی.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ی ئایار، وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێكی دا بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، هەروەها چەند بڕیارێكیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵیش دەركرد.

لە راگەیەنراوی ئەو وەزارەتەدا هاتووە، دوا بە دوای كۆبوونەوەكە، 12 بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانی وشكەساڵی دەركرا و دەقی بڕیارەكان بەم شێوەیەن:

- ئەنجامدانی هەڵمەتێكی فراوانی هۆشیاری بۆ هاونیشتمانییان لە ڕێگەی سۆشیال میدیا و ناوەندە ئاینی و ڕۆشنبیرییەكان.

-لایەنە پێوەندارەكان ڕاسپێردران بە چاودێریكردنی سەرچاوەكانی هێنانی ئاژەڵ و بەروبوومەكانی دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستان، پێویستە تەنیا لەو شوێنانە بێن كە پەتاكە تێیدا بەربڵاو نییە.

- چاودێریكردنی ئەو شوێنانەی ئاژەڵی لێ سەردەبڕێت، هەروەها بەسەركردنەوەی مەیدانی ئاژەڵ و ئاگاداركردنەوەیان كە تەنیا سەربڕین دەبێت لە كوشتارگە بێت، لەگەڵ چەندان بڕیاری تر.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه