مامۆستایهكی زانكۆ بهشێوهیهكی زانستی روونكردنهوه لهسهر بهكارهێنانی پارهی كارهبا دهدات له پرۆژهی رووناكی و ئاماژه بهوه دهكات، نرخەکە زۆر دادپهروهرانهیه.
د. ئیبراهیم مهندهلاوی، راگەیاند: "حکوومەت نرخی جیاوازی داناوە بۆ بەکارهێنانی کارەبا، بۆ ئەوەی دادپەروەریی هەبێت، ئەوەی کەم بەکار دەهێنێت هەمان نرخی ئەو بەشداربوانە نادات کە زۆر بەکار دێنن، ئەگەر بە ئەمپێر بۆتانی روون بکەمەوە، بەم شێوەی خوارەوەیە:
یهكهم: ٤٠٠ کیلۆواتی یەکەم دەکاتە (٢.٥) ئەمپێر نرخەکەی بە ٧٢ دینار هەژمار دەکرێت کە دەکاتە ٢٨٨٠٠دینار.
دووهم: ٤٠٠ کیلۆواتی دووەم (٥ ئەمپێر) دەکاتە ٤٣٢٠٠ دینار.
سێیهم: ٤٠٠ کیلۆواتی سێیەم (٧.٥ ئەمپێر) دەکاتە ٧٢،٠٠٠ دینار.
چوارهم: ٤٠٠ کیلۆواتی چوارەم (١٠ ئەمپێر) دەکاتە ١٠٦،٠٠٠ دینار.
کەواتە:
ئەگەر رۆژانە ٥ ئەمپێر بە (معدلی) تێکڕایی بەکار بێنی مانگانە ٧٢ هەزار دینار دەدەی.
ئەگەر رۆژانە ٧.٥ ئەمپێر بە تێکڕایی بەکار بێنی مانگانە ١٤٢ هەزار دینار دەدەی.
ئەگەر رۆژانە ٢.٥ ئەمپێر بە تێکڕاییی بەکار بێنی مانگانە ٢٨،٨٠٠ هەزار دینار دەدەی.
ئهوهشی خسته روو: «لێرەدا پێویستە روونکردنەوەیەک بدرێت، بۆ نموونە کە دەڵێین ٧.٥ ئەمپير بە (معەدەلی) واتا تۆ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە بەردەوامی ٧.٥ ئەمپێر بەکار بێنی، بەڵام ئەگەر تۆ بە شەو ٧.٥ ئەمپێر بەکار هێنا و لە رۆژدا کردت بە ٤ ئەمپێر، لێرەدا کۆی ئەمپێری بەکارهاتوو لە رۆژێکدا دابەش ٢٤ دەکرێت و ئەو ڕێژەیەک بۆ دەردەچێ کە لە رۆژێکدا بەکارت هێناوە. بەم شێوەیە دەتوانین بڵێین نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری گونجاوە و لە نرخی مۆلیدە هەرزانترە.»
ئەو مامۆستایەی زانکۆیە روونیشی کردەوە: «بۆ نموونە، ئەگەر تۆ ٥ ئەمپێر مۆلیدەت راکێشابێ، مانگانە لەنێوان ٧٥ تا ١٠٠ هەزار دەدەی، کە ئەو کارەبایە بەردەوام نییە، هاوکات ناتوانی لەو ٥ ئەمپێرە زیاتر بەکار بێنی، بەڵام ئەگەر تۆ هەمان ئەو ٥ ئەمپێرە بە (معەدەلی) تێکڕایی لە کارەبای ٢٤ کاتژمێر بەکار بێنی، ئەوا نرخەکەی هەرزانتر دەکەوێ، هاوکات تۆ بەند نیت بەو ٥ ئەمپێرە، کاتێ مۆلیدە پێتی دەدا لەوانەیە لە هەندێک کاتدا پێویست بووبێ ٢٠ ئەمپێر بەکار بێنی لە کارەبای گشتی.»
راشیگهیاند: «ئەوەی گرنگە لەو پرۆسەیە خەڵک هۆشیار بکرێتەوە لە بەکارهێنانی کارەبا و ڕێگا لە زیادەڕۆیی بگیرێت. دەبێ کۆتایی بەو کولتوورە سەقەتە بهێندرێ، کاتێک کارەبای نیشتمانی دەهات هەموو شتێکیان دادەگیرساند و رێژەیەکی زۆری خەڵک ئامادە بوون پارەی مۆلیدە بدەن، بەڵام پارەی کارەبای نیشتمانییان نەدەدا.»
وەڵام بدەوه