Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ خاوەن تەکسییەکان ڕاگەیاندرا هەواڵی خۆش بۆ خاوەن تەکسییەکان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ خاوەن تەکسییەکان ڕاگەیاندرا

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەتی كردەوە بە بڕیارێكی وەزارەتەكەی ژمارەی تاكسی لە كوردستان زیاد بكرێت. ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ئەو بابەتە زیاد لە پێویست گەورە كراوە. 

ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایار، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ دەرفەت دەداتە شۆفێران بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان نوێ‌ بكەنەوە، ئەگەرنا ژمارەی تاكسی كوردستان زیاد نابێت. 

ڕوونیشی كردەوە، چەندان ئیمتیاز دراوەتە خاوەنی تاكسییەكان بۆ ئەوەی سوودی لێ‌ وەربگرن، دواجار بڕیاری گۆڕانكاری لە تاكسییەكەیان لە دەستی خۆیاندایە. 

لەبارەی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، دواجار كۆبوونەوەكەی دوكان بوو كرا، گرنگ ئەنجامەكەیەتی پێویستە باس بكرێت نەك هەندێك بابەتی لاوەكی كە لە راگەیاندنەكانەوە دەخرێنە ڕوو، بۆیە "ئومێد دەكەین لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەكانی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەست پێ بكەنەوە".

لێدوانی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە ئێستە هەر كەسێك تاكسییەكەی بكات بە هایبرێد، چەندان ئیمتیازی دەدرێتی و ژمارەیەكەیشی دەبێتە خۆڕایی. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه