ئەمڕۆ دووشەممە 19ی 5ی 2025، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر داخستنی فلکەیەکی سووڕانەوەی لە گەڕەكی لە هەولێری نوێ ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوە كرد، كە "تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ، هەستان بە داخستنی فلکەیەکی سووڕانەوە (یوتێرن) لە گەڕەکی هەولێری نوێ و لێدانی کێربستۆن و پرکرنەوەی دوورگەکە بە خۆلی سوور."
ئەوەشی خستە ڕوو، كە "داخستنی ئەو شەقامە بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆیە کە شەقامێکی 30 مەتریە بە ئاڕاستەی گەڕەکی سەربەخۆیی و گوندی سێبەردان و بە پێچەوانەوە بۆ ناو گەڕەکی ناوبراو و شەقامی 120 مەتری، کە فشارێکی زۆری بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان دروستکردبوو."
وەڵام بدەوه