Kurdistan Press - باسی گرنگی لە ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکرێت باسی گرنگی لە ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باسی گرنگی لە ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکرێت

میدیا جیهانییە بەناوبانگەكان و پلاتفۆرمە تایبەتەكانی كۆمپانیاكانی بواری وزە، بە گرنگەوە باس لە رێككەوتنەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتۆن دەكەن و لەمبارەوە پلاتفۆرمی (PRNewswire) لە بڵاوكراوەیەكیدا ئاماژەی بەوە داوە، رێککەوتنە نوێیەکان لەگەڵ HKN Energy و Western Zagros ئامانجەکانی وزەی هەردوو وڵات بەرەوپێش دەبەن.

رۆژی دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، سەرپەرشتیی واژۆکردنی دوو رێککەوتنی گرنگی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکانی وزە کرد. 

رێککەوتنەکان، کە بەهاکەیان بە نزیکەی 110 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، تیشک دەخەنە سەر هاوبەشییە ستراتیژییە گەشەسەندوو و سوودبەخشەکەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

پلاتفۆرمی (PRNewswire) ئاشكرای كردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای HKN Energy Ltdی واژۆ کردووە، بۆ کارکردن لە بلۆکی میران لە هەرێمی کوردستان، کە بەهاکەی بە نزیکەی 40 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت. 

هەروەها رێککەوتنی دووەمی لەگەڵ Western Zagrosە، کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ Crest Energy International، کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانە لە هیوستنی تێکساس، بۆ کارکردن لە کێڵگەی غازی تۆپخانە- کوردەمیر لە هەرێمی کوردستان.  بەهای ئەم پڕۆژەیە بە نزیکەی  70 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ئەم رێککەوتنە نوێیانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای راگەیاندنی مانگی رابردوو دێن سەبارەت بە رێککەوتنێکی 100 ملیۆن دۆلاری لەنێوان GE Verona، لقێکی جەنەراڵ ئەلێکتریک و Taurus Energy بۆ پەرەپێدانی وێستگەی کارەبای بازیان، كە وێستگەیەکی 1250 مێگاواتییە لە هەرێمی کوردستان، کە کارەبا دەگەیەنێتە زیاتر لە 1.5 ملیۆن ماڵ لە سەرتاسەری عێراق.

بەگشتی، ئەم زنجیرە خێرایەی رێککەوتنە سوودبەخشەکانی وزە جەخت لەسەر بەهێزبوونی هاوبەشیی ئابووریی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و وەک هەنگاوێکی سەرەتایی دەبێت بۆ پەیوەندیی بازرگانیی قووڵتر لە مانگ و ساڵەکانی داهاتوودا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه